
بەشیک لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تێیدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ بکات، کە گرنگترینیان بارودۆخی دارایی هەرێم و پرسی داهاتە نانەوتییەکانە.
تاوتوێی دۆخی دارایی و داهاتی نانەوتی دەکرێت
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەکەمدا بارودۆخی نوێی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت، پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
رێبەری سەلامەتی و هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێک
لە بڕگەکانی دووەم و سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێبەری سەلامەتی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێکی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
پابەندبوون بە رێککەوتنی داهاتی نانەوتی
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغداد، تاوەکو یەکلاییبوونەوەی پرسی داهاتی نانەوتی، هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار بە کاش رادەستی بەغداد دەکات. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموز، کۆی گشتی 360 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی ئەو سێ مانگە رەوانەی بەغداد کردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









