
محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN-
سودانی: کێشەی داهاتی ناوخۆ ئاسانە
سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، هێشتا ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ چارەسەر نەکراون، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەکیی سودانی هەناردەکردنەوەی نەوت بووە و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە “ئاسانە”.
سودانی: ئامانجی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوت بوو
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئامانجی سەرەکیی، هەناردەکردنەوەی نەوت بووە لە رێگەی سۆمۆوە و پێشتر بەڵێنی ئەوەی داوە کە گرفتی داهاتی ناوخۆ چارەسەر دەکات و نایەوێت ببێتە ئاڵنگاری لەبەردەم ناردنی مووچەدا”. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی پێی وایە “کێشەکانی دیکە لەبارەی داهاتی ناوخۆوە چارەسەرکردنیان ئاسانە”.
دوایین پێشنیازی هەرێم
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، لە دوایین گفتوگۆکاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە مانگانە بڕی 80 بۆ 90 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات.
داهاتی رەوانەکراو و پێشبینیی داهاتوو
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگەکانی یەک تا 7، کۆی گشتی 559 ملیار و 300 ملیۆn دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغداد کردووە، کە بۆ مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموز هەر مانگێک 120 ملیار دینار بووە. چاوەڕوان دەکرێت بۆ مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول و مانگەکانی داهاتووش، هەرێم بە هەمان میکانیزم مانگانە 120 ملیار دینار رەوانەی بەغدا بکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









