
SNN-
پنتاگۆن بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی کەمکردنەوەی بوونی سەربازیی ئەمریکای لە عێراق راگەیاند و ئەم هەنگاوەشی بە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هاوبەش لە شەڕی دژی داعشدا ناوبرد.
هەنگاوێک بەرەو هاوبەشیی ئەمنی
شۆن پارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لەژێر راسپاردەی دۆناڵد ترەمپ و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی سەربازی، ئەمریکا و هاوپەیمانان پرۆسەی کەمکردنەوەی سەربازی لە عێراق دەستپێدەکەن, راشیگەیاند، ئەمە هەنگاوێکە بەرەو گواستنەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی بەردەوام کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و دەستووری عێراقدا هاوتەریب بێت.
وردەکاریی کشانەوەکە ئاشکرا نەکراوە
پنتاگۆن لە راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای نەکردووە کە پرۆسەکە چۆن دەبێت، چەند سەرباز دەکشێنەوە و چەند یەکە لە عێراقدا دەمێننەوە، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان بۆ دڵنیابوون لە ئاڵوگۆڕێکی بەرپرسیارانە و رێکوپێک.
ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
ئەمریکا لە ساڵی 2014وە سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات. تاوەکو سەرەتای 2025 ژمارەی سەربازانی لە عێراق نزیکەی 2,500 سەرباز بووە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بۆ کەمتر لە 2,000 سەرباز کەمبکرێتەوە. ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریاش کەمترە لە هەزار سەرباز.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









