
SNN
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاروان گەزنەیی، لە راگەیەندراوێکدا خۆشحاڵی حزبەکەی بە کۆتاییهاتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەربڕی و جەختی لەسەر رۆڵی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتیدا کردەوە.
یەکێتی؛ پێشەنگی رێگای ئاشتی
لە راگەیەندراوەکەدا، وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پیادەکەری رێگای خەباتی دیموکراسی و ئاشتی، بێوچان کاردەکات بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە. هەروەها جەختی لەسەر میراتی مێژوویی یەکێتی و هەوڵە دیبلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کردەوە لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و کردنی سلێمانی بە سەکۆیەک بۆ جێبەجێکردنی.
دەستخۆشی لە سەرۆکی هەرێم و هەڵگرتنی گەمارۆ
کاروان گەزنەیی دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵی یەکێتیی بە راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند.
فڕۆکەخانەی سلێمانی بە فەرمی ناودەنرێت ‘جەلال تاڵەبانی’
وتەبێژەکەی یەکێتی رایگەیاند: “خۆشحاڵین کە راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە کاتێکدایە کە بە فەرمی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









