سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێدەکەنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، فەرماندرا گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی فڕۆکەوانیی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێبکنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا هاتووە، “ئهم بڕياره له چوارچێوهى پهيوهندييه پتهوهكانى ههرێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمهتيدهر و هاوكار دهبێت بۆ برهودانى زياتر به هاريكاريى هاوبهش و له بهرژهوهنديى ههردوولا و بهتايبهتى له بهرژهوهنديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى دهبێت.”
هاوکات، یەحیا ئوستون، سەرۆكی پەیوەندییەكان لە هێڵی ئاسمانیی توركیا، لە راگەیەندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردووەتەوە، بەم نزیكانە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجمانە لە ڕێگای گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانییەوە كە حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەكدا ئەنجام دەدرێن، بەشداری لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیی، كلتووریی و گەشتیارییەكانی نێوان عێراق و توركیادا بكەین.
لەلایەکی ترەوە،هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى دەربارەی بڕیارەکە رایگەیاند، خۆشحاڵن بە بڕیارى هەڵگرتنى سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى لەلایەن تورکیاوە.
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە، بۆ یەکەمجاریش تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









