سروە محەمەد: هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هۆكار بوو بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی

عەلی حەمەسەعید-SNN
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن توركیاوە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی ئاشتی هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ ئەوەی ئەو گەمارۆیانە هەڵبگیرێن.
سروە محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە هۆی كۆتایی هێنان بەو شەڕو و كوشتارەی كە چەندین ساڵە بەرۆكی توركیا و باكوری كوردستانی گرتووە، ئەمە هەروا بە ئاسانی نەهاتووەتە ئاراوە، بەڵكوو چەندین لایەن ڕۆڵی سەركییان هەبووە لە نێویشاندا یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی ( بافڵ جەلال تالەبانی) سەرۆكی یەكێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەو هەوڵانەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) بووكە توركیا لەوە تێبگات یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خودی سەرۆكەكەی بەڕاستی لەگەڵ ئەوەدان كە كۆتایی بەشەڕو كوشتار بهێندرێت لە توركیا و باكوری كوردستان، تا كار گەشتە ئەوەی پرۆسەی چەكدانان بەڕێوەبچێت و هەنگاوێكی گەورە لە پرۆسەی ئاشتی جێبەجێبكرێت كە لەوەشدا خودی سەرۆكی یەكێتی ڕۆڵی گەورە و كاریگەری هەبوو.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا كە توركیا بڕیاریداوە بەدەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە نە لە ئێستا و نە لە ڕابردووشدا ئیدارەی سلێمانی بەگشتی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكەكەی لەگەڵ ئەوەدا نەبوون كە ئەو فڕۆكەخانەیە بۆ هەر كارێك بەكار بهێندرێت كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی نەكات و یاخود ئەو فڕۆكەخانەیە ببێتە هەڕەشە بۆ هیچ لایەك.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









