
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4پلەی رێختەر باشوری فیلیپینی هەژاند، زیانی ماددی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام تاکو ئێستا زیانە گیانییەکان ئاشکرانەکراوە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، دوورگەی مینداوناوی باشووری فلیپینی هەژاند، دوای بوومەلەرزەکە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان لە ئەگەری ڕوودانی شەپۆلی تسۆنامی وێرانکەردا بەپێی پێشبینییەکان مەترسی دروستبوونی تسۆنامی لە ئیندۆنیزیا و پاڵاوش هەیە.
دەزگای ڕووپێوی بوومەلەرزەی فلیپینی ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی 62 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مانایەوە دوورە و قووڵییەکەی نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت.
ئاشکرایکردووە، لەوانەیە لەرینەوەی زەوی دوای بوومەلەرزەش ڕووبدات، هاوکات داوای لە دانیشتوانی ناوچە کەناراوەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات کرد دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن بەرەو ناوچە بەرزەکان بچن، هۆشداریشدا لەوەی ئەگەری هەیە شەپۆلەکانی تسۆنامی زیاتر لە یەک مەتر لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بێتەوە، ئەگەریشی هەیە لە کەنداو و گەروو داخراوەکاندا ئاستی بەرزتر بێت.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکیان بڵاونەکردووەتەوە کە زیانە گیانی و ماددییەکانی پشتڕاست کردبێتەوە.
هاوکات، لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە فیلیپینی دا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 69 کەس و برینداربوونی 147 کەس.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









