فازل نەبی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 8 خەرج نەکرێت دوو مووچەی ئەمساڵ دەفەوتێت

SNN-
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ئەوا هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت و تاوەکو سەرەتای مانگی 10 واتە پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9-ش خەرج دەکرێت.
فازل نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە SNN-ی راگەیاند: راستە سودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان بەڵێنی ناردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی داوە، بەڵام بەڕای من دەبێت وەزیرە کوردەکان پێش سێشممە بچنەوە لای سودانی و پێی بڵێن کە بەڵێنت پێداوین کە مووچەی مانگی 8 خەرج دەکەیت زەختی لێبکەن و بینێرێت.
دەبێت بەغدا هەرێمی کوردستان ئاگاداربکاتەوە بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکە
لەبارەی ئەوەی کە ئایا سودانی ئەم هەفتەیە مووچەکە دەنێرێت وتیشی: لە قسەکانی ئەو رۆژەی سودانی کە بە وەزیرە کوردەکانی وتبوو لە بەغدا مەترسییەک هەیە، بۆیە دەبێت وەزیرە کوردەکان بچنە لای سودانی و زەختێکی زۆر زۆری لێبکەن تاوەکو مووچە بنێرێت.
سەبارەت بە ناردنی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت سەرەتا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی مووچەکە بدرێت، هەرێمی کوردستانیش ئاگاداربکرێتەوە کە 120 ملیار دینارەکە بنێرێت، دواتر وەزارەتی دارایی عێراقیش ئاگاداربکرێتەوە کە مووچەی مانگی 8 خەرج بکەن و دواتر پارەکە دێت.
بە فشاری ئاسایی سودانی مووچە نانێرێت
دەشڵێت: خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 لەمەودوا پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران نییە، بەڵکو پێویستی بە رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراقە و دڵنیاشم حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە وەزیرە کوردەکانەوە دەکات بۆ ئەوەی فشاری زۆر لە سودانی بکرێت تا مووچەی مانگی 8 خەرج بکات، چونکە بە فشاری ئاسایی سودانی مووچە نانێرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی 8 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بخاتە سەر ژمارەی بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. سەرچاوەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە پارەکە ئامادەیە و هیچ گرفتێک لە رەوانەکردنیدا نییە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکاندا بکرێت و داهاتی نانەوتیی مانگی 8 ئامادە بکرێت.
پەیوەستە بە ناردنی مووچەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە 6ی تشرینی یەکەم، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ رادەستکردنی دەستبەجێی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی 8 و 9 راگەیاندبوو، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەستراوەتەوە بە ناردنی مووچەی هەمان دوو مانگ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









