بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای خێراکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچە دەکات

فۆتۆی کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، تاوتوێی دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
نەوت و مووچە؛ دوو پرسی سەرەکی
لەسەر مێزی گفتوگۆکان، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەمیدا خرانە بەر باس. هاوکات، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد رێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن، تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ باقی پارێزگاکانی عێراق یەکبخرێت.
جەختکردنەوە لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختیان لە گرنگیی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
پێزانین بۆ رێزگرتن لە مام جەلال
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی محەمەد شیاع سوودانی کرد بۆ بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”.
گرنگیدان بە کەسوکاری شەهیدان
خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کوڕی شەهیدە، بۆیە گرنگیی تایبەتی بە کەسوکاری شەهیدان داوە و ئەوەش شایەنی پێزانینە.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









