بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان جەختیان لە سەربەخۆیی دادگاکان کردەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، جەخت لە پرسەکانی پەیوەست بە کاروباری دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە.
گفتوگۆ لەسەر سەروەری یاسا
یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی سەروەربوونی یاسا و چۆنیەتی پەیڕەوکردنی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
رێکارەکانی هەڵبژاردن
هەر لەو دیدارەدا، رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وردی تاوتوێ کران.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









