
SNN-
بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لە رووداوی تەقینەوەکەی کارگەی دروستکردنی تەقەمەنی لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا 16 کەس گیانیان لەدەستدا.
تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی لە شارۆچکەی باکسنۆرد لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی ڕوویدا، کە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای ئەکیورێت ئینێرجیتیک سیستەمز’ دەگەرێتەوە کە تەقەمەنی بۆ بواری سەربازیی و پرۆسەی ڕووخاندن دروست دەکات.
دوای تەقینەوەکە سەرەتا ڕاگەیەندرا 18 کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام کریس دەیڤس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی هامفریز رایگەیاند، “تەنیا 16 کەسیان مردوون، توانیمان شوێنی دوو کەسەکەی دیکە بدۆزینەوە کە ئەو دوو کەسەی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە نەبوون.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی کەسییان لە شوێنی ڕووداوەکە بووە، ئەمەش سەرەتا وایکردووە باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئەوان لەناو قوربانییەکاندان.
برایس ماکراکن، بەرپرسێکی نووسینگەیەکی، ماددەی کحول، تووتن، چەکی ئاگرین و تەقەمەنی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەسەڵاتداران نەیانتوانیووە هۆکاری ڕووداوەکە دیاریی بکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، تەقینەوەکە تەواوی باڵەخانەیەکی لە کۆمەڵگەی کارگە گەورەکەدا وێران کردووە و دانیشتوان لەدووری چەند کیلۆمەترێک هەستیان پێکردووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









