
سەفا مەشهەدانی، فۆتۆی ئەو کاندیدەی لە بەغدا کوژرا
SNN
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، چوارشەممە، کردەیەکی تیرۆرکردن بەربژێرێکی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بەربژێرێکی هاوپەیمانیی سیادە لە بەغدا کوژرا و چوار لە پاسەوانەکانیشی بریندار بوون.
سەفا مەشهەدانی، کە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدایە و خۆی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سیادەیە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، بەربژێرکردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتی گەڕانێکی مەیدانیدا بووە لە ناوچەی تارمیەی بەغدا، کاتێک بۆمبێکی لکێنراو، کە پێشتر بە ئۆتۆمبێلەکەیدا لکێنرابوو، تەقیوەتەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ناوبراو گیانی لەدەستدا و چوار لە هاوکارەکانیشی بریندار بوون.
ئەمە بە یەکەمین کردەی کوشتن دادەنرێت کە تێیدا بەربژێرێکی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، دەکرێتە ئامانج.
هاوپەیمانیی سیادە یەکێکە لە گەورەترین هاوپەیمانییە سوننەکان و لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی. ئەم هاوپەیمانییە لە پارێزگاکانی بەغداد، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، نەینەوا و ئەنبار بەشدارێکی سەرەکیی هەڵبژاردنەکانە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









