دانا عەبدولکەریم: ئەمڕۆ 120 ملیار دینار دەنێرین بۆ بەغدا

SNN
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت تا لە بەرامبەردا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە و وەزارەتی دارایی سەرپشک کراوە کە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و جیای بکاتەوە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویست بوو، بینێرێت بۆ بەغدا.
مووچە ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمە
دانا عەبدولکەریم جەختیکردەوە، ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردن و دابەشکردنی مووچەیە. ناوبراو دووپاتیکردەوە کە 120 ملیار دینارەکە بە تەواوی ئامادەیە و پێشبینی دەکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









