هاووڵاتیانی كەركوك: ئەوەی پارێزگاری ئێستا كردوویەتی بۆ شارەكەمان بە هیچ پارێزگارێك نەكراوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
هاووڵاتیان و چین و توێژەجیاوازەكانی كەركوك جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەوەی لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا پارێزگای كەركوك بۆ شارەكەی كردووە بەبێ جیاوازی نەتەوە، بە هیچ پارێزگارێكی پێش خۆی نەكراوە، تەنانەت جگە لەكورد نەتەوەكانی دیكەی ناو كەركوكیش شاهێدی بۆ ئەوە دەدەن.
سەعد محەمەد، یەكێك لەچالاكوانی شاری كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: بەدەر لەوەی ئێستا كاتی بانگەشەیە و هەر كەسێك بەمافی خۆی دەزانێت بەرگری لە حزبەكەی خۆی بكات، بەڵام جیاواز لەوە ئەوەی ( ڕێبوار تەها) پارێزگاری كەركوك لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ كەركوك كردوویەتی زۆر جێگای دەستخۆشییە، چونكە تەنها كاری بۆ گەڕەكە كوردییەكان نەكردووە وەك ئەوەی پارێزگاری پێشوو تەنها لە ناوچەیەكی دیاریكراو كاری دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دەستبەكار بوونی ئیدارەی نوێ و پارێزگاری كەركوك ژمارەیەك لە كۆمپانیا بیانییە باوەڕپێكراوەكان دەستیان كردووەتەوە بە چالاكی وەبەرهێنان لە پارێزگاكە و گرێبەستیان ئیمزا كردووە بۆ ئیشكردن لە كێڵگەكانی نەوت و غاز، لەكاتێكدا پێشتر نزیكەی 10 ساڵ بوو كارەكانیان راگرتبوو، ئەمەش بووەتە ڕەخساندنی هەلیكار بۆ گەنجان و هاووڵاتیانی سنورەكە.
ئەو چالاكوانەی شاری كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، كار و پرۆژەكانی پارێزگاری كەركوك بەجۆرێكە كە هاووڵاتیان و دانیشتووانی گەڕەكەكانی نەتەوە جیاوازەكاتنیش شاهێدی بۆ خزمەتەكانی پارێزگاری كەركوك بدەن، بەجۆرێك ئەو پرۆژانەی ئێستا جێبەجێدەكرێن جیاوازییان تیادا ناكرێت كە زنجیرەیەك پڕۆژەی ستراتیجی لە خۆدەگرێت، كە بۆ یەكەمجارە پارێزگای كەركوك بەخۆیەوە بیبینێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









