لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەی هەرێم باران دەبارێت

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەی هەرێم باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشوری هەرێم.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنوریەکانی باکور’ پارێزگای دهۆک’ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنوری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، هەروەها نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگریە کەشوهەوا بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









