
مارک ساڤایا و دۆناڵد ترەمپ
دوای دیاریکردنی وەک نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، مارک ساڤایا لە یەکەم پەیامیدا پابەندبوونی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان واشنتن و بەغداد دووپاتکردەوە.
“پابەندی بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و عێراقم”
مارک ساڤایا، لە وەڵامی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپدا کە تێیدا وەک نێردەی تایبەتیی عێراق دیاریکرابوو، نووسیویەتی: “هەست بە لەخۆبردووییەکی قووڵ دەکەم و سوپاسگوزاری سەرۆک ترەمپم، لەپای دیاریکردنم وەک نێردەی تایبەت بۆ کۆماری عێراق.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: “پابەندم بە بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و عێراق، لەژێر سەرکردایەتی و ڕێنماییەکانی سەرۆک ترەمپدا.”
ڕاگەیاندنەکەی ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” ڕایگەیاندبوو کە مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتیی خۆی بۆ عێراق دیاریکردووە.
هۆکاری هەڵبژاردنی ساڤایا
ترەمپ لە پۆستەکەیدا باسی لەوەکردبوو، ساڤایا “تێگەیشتنێکی قووڵی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا هەیە،” و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
بە گوتەی ترەمپ، ساڤایا یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی لە ویلایەتی میشیگن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









