
SNN-
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ( 10)ی فەرمانبەرانی کرد، لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی ( 8) دەکەن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، فەرمانگەی ژمێریاری دەستی بە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ مانگی تشرینی یەکەم.
چاوەڕوانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە
سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە. وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، “چاوەڕێی ئاماژەیەک لە بەغدا دەکات” بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکە.
ناکۆکی لەسەر داهاتی نانەوتی
دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، یەکێک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم ناردنی مووچە چارەسەر کرا. بەڵام لە ئێستادا ناکۆکی لەسەر پشکی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دروست بووە. بەغدا ناردنی 120 دیناری مانگانەی لەلایەن هەرێمەوە کردووەتە پێشمەرج بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، کە مانگانە نزیکەی 970 ملیار دینارە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








