مووچەی هەرێم لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
SNN
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی هەیە و پرسی مووچەی هەرێمیش نەخراوەتە بەرنامەی کۆبوونەوەکە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەگەرچی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام ئەگەری هەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.
هەر پیەوەست بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە مووچە پێشتر سەرچاوەیەک لە لقی سلێمانی بانکی ناوەندیی هەرێم رایگەیاندبوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 48 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر نێردراوە. ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بیخاتە سەر کۆی داهاتی ناوخۆ و بۆ بەغدای بنێرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوای گەیشتنی 48 ملیار دینارەکەی سلێمانی، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغداد دەکات. لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
پێشتر، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندبوو کە حکومەتەکەی لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکدایە بۆ پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە نەبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









