دوای رەزامەندی سودانی بۆ ناردنی پارە، SNNوادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشكرا دەكات

مووچە بودجە
عەلی حەمە سەعید-SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری نارد و هاوكات لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاردرا بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچە لە SNNەوە ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆك وەزیرانی عێراق ( تەیف سامی) وەزیری دارایی ڕاسپاردووە كە دەستبكات بە خەرجكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە ئەمڕۆ فریای دەستپێكردنی ڕێكارەكان ناكەون و ئەوە دەكەوێتە سبەی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی چوارشەممە وەزیری دارایی عێراق دەستبەڕێكارەكارگێری و یاساییەكان دەكات لە ناردنی نوسرا و بۆبانكی ناوەندی و هەروەها راسپاردنی لقی هەولێر بانكی ناوەندی بە خەرجكردنی پارە، بە مەرجێك ئەگەر كێشەی پارەی كاش نەبێتە گرفت.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، بە دڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق تەنها فریای تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناردنی پارە دەكەوێت، بۆیە ناردنی پارە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی هەفتەی داهاتوو، هاوكات ئێمەش لەگەڵ گەیشتنی پارە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەین كە بەدڵنیایی دەكەوێتە ڕۆژانی دووشەممە بەدواوە تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كۆتایی پێدێنین.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









