
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی فۆتۆ: سایتی رەسمیی فڕۆکەخانەکە
SNN-
دوای دوو ساڵ و شەش مانگ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ئەمشەو یەکەم گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بەمەش قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە ئاسمانییەکان لەنێوان هەردوو لادا دەستپێدەکاتەوە.
وردەکاریی یەکەم گەشت
• کاتی فڕین: ئەمشەو، 2ـی تشرینی دووەم، لە نێوان کاتژمێر 10:30 شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان .
• هێڵی ئاسمانی: تورکیش ئێرلاین.
• ژمارەی گەشت: TK 808
• کاتی گەیشتن: کاتژمێر 1:10 خولەکی بەرەبەیانی 3ـی تشرینی دووەم بە کاتی هەرێمی کوردستان.
گەشتی گەڕانەوە
هەر هەمان شەو، گەشتی گەڕانەوە لە سلێمانییەوە بۆ ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت:
• کاتی فڕین: کاتژمێر 2:40 خولەکی بەرەبەیانی 3ـی تشرینی دووەم.
• هێڵی ئاسمانی: تورکیش ئێرلاین.
• ژمارەی گەشت: TK 809
خشتەی گەشتەکان
دوای ئاساییبوونەوەی گەشتەکان، بڕیارە هەفتانە چوار گەشتی هاتن و چوار گەشتی چوون لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاینەوە لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا ئەنجام بدرێت.
هەڵگرتنی قەدەغە
ئەم گەشتانە دوای ئەوە دێت کە لە 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا بە فەرمی کۆتایی بە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی هێنا و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کردەوە. ئەم بڕیارە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکان و ئەو گەشتانەی کە ئاسمانی تورکیا وەک ترانزێت بەکاردەهێنن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









