زیادکردنی 150 هەزاری دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی داهاتوو

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-
سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان دەڵێت: زیادکردنى 150 هەزاری دەرماڵە بۆ مامۆستایان لە عێراق، مامۆستایانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە.
بڕیارەکە ئەمساڵ جبێبەجێ نابێت
مامۆستا عەبدولواحید محەممەد سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەندێک کەس بە ناوی یەکێتیی مامۆستایانەوە، وتویانە ئەو دەرماڵە زیادەیە مامۆستایانی هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە، “بڕیارەکە ئەم ساڵ جێبەجێ نابێت بۆ ساڵی 2026 دواخراوە”، ئەویش بە مەرجی تەرخانکردنی بودجە و پێویستە حکومەتى فیدراڵ بڕیاربدات کە مامۆستایانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.
ئامادەن بۆ دەرماڵە زیادەکە بڕۆنە بەغدا
ئەوەش خراوەتەڕوو، مامۆستایان بێبەشن لە سەرمووچەى ساڵانە و، 12 مووچەى پاداشتى خانەنشینى و 100 هەزار دینارى خانەنشینان و دەشڵێت، بۆ دەرماڵە زیادەکەش ئامادەى چوونە بەغدا و خۆپیشاندانن لە ساڵى داهاتوودا.
ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە ، دوێنی ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: زیادکردنی 150 هەزار دینار دەرماڵە بۆ مامۆستایانی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









