
پارەی عێراقی
SNN
بانکێک قەرزی خانوبەرە دەداتە هاووڵاتیان کە بڕەکەی دەگاتە 100 ملیۆن دینار و لەماوەی 20 ساڵدا دەبێت بگەڕێندرێتەوە.
ڕیاز خەڵەف حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بانکی خانوبەرەی عێراق بە ڕۆژنامهی سهباحی راگەیاندووە، “ئاستی قەرزەکە دەگاتە 100 ملیۆن دینار و بەپێی بەهای موڵکەکە دەدرێت، وەک لەلایەن لیژنەکانی هەڵسەنگاندنەوە دیاریکراوە، بەمەرجێک ڕووبەری موڵکەکە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت”.
روونیشیکردەوە، “قەرزەکان بە پلەی یەکەم پشت بەو پارانە دەبەستێت کە لە قەرزوەرگرانی پێشو وەرگیراون، ئەوەش ژمارەی ئەو خەرجکردنانە دیاری دەکات کە دەتوانرێت لە هەر خولێکی داواکاریدا بدرێن به هاووڵاتیان”.
ئەوەشی خستەڕوو: سیستەمی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەخرێت کاتێک ژمارەی داواکاران کە هاوتای بودجەی بەردەست بوو، ئەوەش پێویستی بە تۆمارکردنی خێرای هاوڵاتیان هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی فشارە پێشبینیکراوەکان لەسەر قەرزی نیشتەجێبوون”.
هاوكات حەیدەر ئەلشهجەیری، بەڕێوبەری لقی سەرەکی بانکی خانوبەرە له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، “قەرز بۆ هەموو هاوڵاتیان بەردەستە، تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە پێشتر خۆیان یان هاوسهرهكانیان سودمەند بون”.
سەبارەت به وهرگرتنی سودی قهرزهكان و ماوەی گەڕانەوەی، وتی، “قەرزەکانی نیشتەجێبوون پاڵپشتی دەکرێن بهبێ سودێك دهدرێنه هاووڵاتان، جگە لە کرێی کارگێڕی جێگیر کە 5%ە، کە جارێک لە کاتی خەرجکردنی قەرزەکەدا کۆدەکرێتەوە، ماوەی گەڕاندنەوەی پارەکەش 20 ساڵە، بە قیستی مانگانەی 438 هەزار دینار”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









