
تەیف سامی- وەزیری دارایی عێراق
SNN
بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی راگرتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بە ژنان دەربڕی.
تەیف سامی، لە پەیامەکەیدا رایەگیاندووە، بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکانیان دەکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری و کارکردن لە ڕێگەی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری ژنان بۆ دابینکردنی پشتگیری و بایەخی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنانی عێراق و بەهێزکردنی پێگەیان لە کۆمەڵگەدا.
راشیگەیاندووە: “پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە، و دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوان بۆ ژنان، و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی، و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو بارودۆخە نائاساییە سەختانەی کە وڵاتەکەمان پێشتر بەسەریدا تێپەڕیوە”.
25/11ی هەموو ساڵێک لە جیهاندا وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی دژی ژنان دیاریکراوە، کە تیایدا چالاکی جۆراو جۆر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دەدرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









