عەلی حەمە ساڵح: پێویستە سیستمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرمۆر دابنرێت

SNN
عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە پەیامێکدا هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە “تیرۆرستی و تاوانکاری” ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت، “ڕەخنەگرتن و دژایەتیمان بۆ گەندەڵی و نادادی حوکمڕانانی هەرێم هەرگیز نابێت دڵخۆشمان بکات بە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر هەرێمی کوردستان.”
داوای دانانی سیستمی بەرگری دەکرێت
عەلی حەمە ساڵح پێشنیازی کرد کە پێویستە لە ئەمڕۆوە نووسراوی فەرمی ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دانانی سیستمی بەرگری لە کێڵگەی کۆرمۆر.
گرنگیی ستراتیژیی کۆرمۆر
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی (1700) مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشرێت. هەروەها وتیشی، “بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا بەرهەمی غازی کۆرمۆر بەڕێژەی 50% زیادبکات و کاریگەری لەسەر زیادبوونی نزیکەی (2000) مێگاوات کارەبای دیکە دەبێت؛ بۆیە دوورنیە بە ئامانجگرتن زیاتر ڕووبدات.”
ڕەخنە لە خەرجییەکانی سکویریتی
لە کۆتاییدا، عەلی حەمە ساڵح ڕەخنەی لە شێوازی پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان گرت و ڕایگەیاند، “لە ساڵانی ڕابردوودا سەدان ملیۆن دۆلاری داهاتی گشتی بەناوی سکویریتی کێڵگەی نەوت و غاز خەرجکراوە، بەڵام هیچ شتێک نەکراوە، جگە لە دانانی کۆمەڵێک کەس بە چەکی ئاسایی.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









