” پرۆژەی ڕووناكی پلانی نە بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتی بڕانی كارەبا و نەمانی غاز”

0
153
مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى | فۆتۆ: SNN

عەلی حەمە سەعید-SNN

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەوهۆیەشەوە دابینكردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا گرفتی بۆ دروستبوو و كارەبای 24 كاتژمێری بڕا، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەی رووناكی بێپلانە و گرفتیان بۆ خەڵك و ئێمەش دروستكردووە.

تەیمور محەمەد، بەرپرسی مۆلیدە ئەهاییەكانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەرلە چەند ڕۆژێك لە لایەن بەرپرسانی پرۆژەی رووناكییەوە پەیوەندی تەلەفۆنی كراوە بە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە كە لەكاتی بڕانی كارەبا كار بە مۆلیدەكان نەكەن و ئەو گرێبەستەی هەیان بووە هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە ئێستا ئەم بارودۆخە هاتووەتە ئاراوە خاوەن مۆلیدەكانیش ئامادە نین كار بە مۆلیدەكانیان بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی ڕووناكی بێپلان بووە چونكە لەدۆخێكی وەك ئەوەی ئێستا هەیە كە هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر، دەبوو بڕی پێویست غازیان لە كۆگان عەمبار بكردایە بۆ ئەوەی پێدانی كارەبا بەردەوامی هەبوایە، یاخود دەكرا بەخێرایی گرێبەستەكەیان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەكان هەڵنەوەشاندایەتەوە، بۆیە ئەم بێپلانییە، لەلایەك گرفتی بۆ خەڵك دروستكردووە لەلایەك بۆ خاوەن مۆیدەكان چونكە كەوتوونەتە حاڵەتێكی نەخوازراوەوە.

بەرپرسی مۆلیدەئەهلییەكانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا خاوەن مۆلیدەكان ئامادەنین لەسەر گیرفانی خۆیان گاز بۆ مۆلیدەكان بكڕن و كار بە مۆلیدەكانیان بكە نبۆ دابینكردنی كارەبا، چونكە لەلایەن پرۆژەی ڕووناكییەوە ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت كار بە مۆلیدەكان بكەن، بۆیە چاوەڕێی یەكە ئیدارییەكانیان لە پارێزگار و قایمقام بڕیاریكی گونجاو بدەن بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this