SNN نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 ئاشکرادەکات

پارەی عێراقی
عەلی حەمە سەعید-SNN
وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوەتە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەكەن بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم و تا كۆتایی هەفتە دابەشكردنی مووچە كۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم پەیوەندییان بە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و داوای ڕوونكردنەوەیان كردووە لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆ لەكاتێكدا هەفتەیەك زیاترە هەرێم 120 ملیار دینارەكەی ناردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەوەڵامدا وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیاییان داوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم كە ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هاتووە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەكەن بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم كە بڕەكەی نزیكەی 960 ملیار دینارە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ گەیشتنی پارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و تا كۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی نۆ دابەشدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









