راگەیەندراوێکی توند لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر

وەزارەتی ناوخۆ
SNN-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەرئەنجامی راستەوخۆی نەبوونی رێوشوێنی تووندە بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی پێشوو.
وەزارەتی ناوخۆی ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.
ناوى هێرشکارانى ڕابردوو لاى سوودانییە
لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە، لە هاوینى ئەمساڵ و پاش هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکان، لیژنەیەکى باڵا بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، لیژنەکە گەیشتنە ئەو ڕاستییەى لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵەوە درۆنەکان ئاڕاستە کراون، بەڵگەى فەرمى و دەقى دانپێدانانى ئەو کەسانە و سەرجەم زانیارییەکانى لێکۆڵینەوەکان بە ڕاپۆرتێک پێشکەشى سەرۆکوەزیران کران، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە، حکومەتی فیدراڵ، هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی و ئەمنی بەرامبەر بە تاوانباران نەگرتووەتەبەر.
هیچ ڕێکارێک بەرامبەر بکەرانى هێرشەکان نەگیرانەبەر
وەزارەتى ناوخۆ دەشڵێت، ڕاپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردەی لەخۆ گرتووە، دیارترینیان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بوو بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی لایەنی بەرپرسیار. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کام لەم ڕاسپاردانە جێبەجێ نەکراون.
بێهەڵوێستی هانی ئەو ڕێکخراوانە دەدات بۆ درێژەدان بە کردەوەکانیان
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە بەردەوامبوونی بێهەڵوێستی بەرامبەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون، کەمتەرخەمییە و هانی ئەو ڕێکخراوانە دەدات بۆ درێژەدان بە کردەوەکانیان و جەختدەکاتەوە، هێرشەکەى سەر کۆرمۆر لەو چوارچێوەیە بووە، بۆیە هەرێمى کوردستان مافى خۆیەتى ڕێوشوێنى پێویست و دەستوورى و یاسایی بگرێتەبەر.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









