رۆژنامەیەکی ئەمریکی بکەرانی سەر هێرشەکەی کۆرمۆری ئاشکراکرد

وێنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە٢٦-١١-٢٠٢٥
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاندووە؛ گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی عێراق کە لە رووی سیاسییەوە پەیوەندییان بە وڵاتێکی دراوسێی عێراقەوە هەیە، بەرپرسن لە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی عێراقی و کورد بە شێوەیەکی تایبەت بۆیان پشتڕاستکردووەتەوە کە هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان ئەنجامدراوە، کە پەیوەندی سیاسییان لەگەڵ وڵاتێکی تر هەیە.
بە گوێرەی رۆژنامەکە بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم گرووپانە پەیوەندییە ئابوورییە نزیکەکانی نێوان واشنتۆن و هەولێر وەک “خاڵێکی لاواز” سەیر دەکەن.
رۆژنامەکە لە زاری رەمزی موریدینی، دامەزرێنەری سەنتەری جیۆپۆل بۆ لێکۆڵینەوەی مەترسی جیۆپۆلەتیک بڵاویکردووەتەوە، کە هێرشەکە تەنها چەند رۆژێک پێش کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بووە.
جەختیکردووەتەوە؛ رونە کە ئێرانییەکان چاودێری ئەم پێشهاتەیان دەکرد و هەوڵیان دەدا پەیامێک بۆ واشنتۆن بنێرن، کە هەژمونیان لە چوارچێوەی عیراق رێگەیان پێدەدات بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بکەنە ئامانج لە ئەگەری هەر پەرەسەندنێکی راستەوخۆدا.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەروو؛ گرژییە سیاسییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەتایبەتی ناکۆکی لەسەر سەرچاوەکان و داهاتی نەوت و گاز، رەنگە هۆکارێکی پاڵنەری زیادە بن لە پشت ئەم جۆرە هێرشەوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوای سیستەمی بەرگری ئاسمانییان لە ئەمریکا و بەریتانیا کردبوو بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری، بەڵام بەهۆی نەبوونی رەزامەندی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کە دەسەڵاتی کۆتایی بەسەر هەر کڕینێکی چەکدا هەیە، داواکارییەکە رەتکرایەوە، ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە راپۆرتەکەی رۆژنامە ئەمریکییەکە.
نزیکەی کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممەی رابردوو، کێڵگەی کۆرمۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج و بەهۆیەوە لە ٪80ـی هەرێمی کوردستان بێکارەبا بوون، دوابەدوای ئەم هێرشە شەپۆلێکی نارەزایەتی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدوادا هاتوو و هەموان بەتایبەت ئەمریکا داوای لێکۆلینەوەیەکی خێرای کرد لە روداوەکە و داواشی کرد تاوانباران بدرێنە دادگا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









