
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دوای ئەوەی یەکێک لە پاسەوانەکانی گاردی نیشتمانی بەهۆی تەقەکردنی هاووڵاتییەکی ئەفغانییەوە گیانیلەدەستدا، ترەمپ رایگەیاند، سیاسەتی کۆچەری ئەمریکا پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و بارودۆخی ژیانی زۆر کەسی تێکداوە و بۆ هەمیشەیی وەرگرتنی کۆچەر لە وڵاتە دواکەوتوەکانەوە رادەگرین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس، کەخۆی خاوەنداری دەکات، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە؛ سیاسەتی کۆچبەری ئەمریکا وایکردووە، پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و بارودۆخی ژیانی زۆر کەس تێکبدات، بۆ ئەوەی سیستەمی ئەمریکی بە تەواوی بگەڕێتەوە، وەرگرتنی کۆچەر لە “هەموو وڵاتانی جیهانی سێیەم”ەوە بۆ هەمیشەیی رادەگرن.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکەسێک سەروەت و سامانی پاک نەبێت بۆ ئەمریکا، یان توانای ئەوەی نەبێت وڵاتەکەیانی خۆشبوێت، دیپۆرتی دەکاتەوە و کۆتایی بە هەموو یارمەتییە فیدراڵیەکان و پاڵپشتیەکان بۆ ئەو کەسانەی هاووڵاتی ئەمریکی نین دەهێنێت.ترەمپ لە پەیامەکەیدا هەڕەشەی کردووە و دەڵێت: رەگەزنامە لەو کۆچبەرانە دەسەنمەوە کە ئاشتی ناوخۆیی تێکدەدەن، هەروەها هەر هاووڵاتییەکی بیانی بارگرانی بێت، هەڕەشەی ئەمنی بێت، یان لەگەڵ شارستانیەتی رۆژئاوادا نەگونجێت، دیپۆرتی دەکەمەوە.
سەبارەت بە بڕیارەکەی جەختیکردووەتەوە، ئامانجی کەمکردنەوەی “دانیشتووانی نایاسایی و تێکدەر” ناوبرد و وتویەتی؛ تەنها “کۆچی پێچەوانە” دەتوانێت رەوشەکە بە تەواوی چارەسەر بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









