“میدیا سێبەرەكانی پارتی كار بۆ شێواندی ڕاستییەكان و پەرتەوازەكردنی كورد دەكەن”

ئارین مەسرور بارزانی
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار و لە چەندین بۆنەدا میدیا سێبەرەكانی پارتی بە تایبەت میدیاكانی كوڕەكەی سەرۆكی حكومەت بە بێ گوێدانە بەرژەوەندی نشتیمانی و دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نشتیمانی، بە ئەجێندایەكی تایبەت كار دەكەن، بەڵام ڕۆژنامەنوسان و شارەزایانی بواری ڕاگەیاندن جەخت لەوەدەكەنەوە كە هاووڵاتیان هۆشیارن و تێدەگەن كاری ئەو میدیایانە بە چ ئاراستەیەكە.
كۆسار مەحمود، ماستەر لە ڕاگەیاندن و ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تێبینمان كردووە هەندێك میدیا بەناوی سەربەخۆ بەلام لەژێر ئەجێندای تایبەتی پارتی و لە ناو پارتیشدا كار بۆ ئەجێندای بنەماڵەیەك و لە ناو ئەو بنەماڵەیەشدا كار بۆ خێزانێك دەكەن كە بە پارەی ئەم میللەتە دەیان میدیای سێبەری بێناوەڕۆكیان بونیا دناوە و لەو ڕێگایەشەوە كەسانێك بەكار دەهێنن كە خۆیان بە ڕۆژنامەنوسی پرۆفیشناڵ دەناسێنن بێئاگا لەوەی كە ئەو میدیایانە و ئەو كەسانەشی تیایدا كاردەكەن بەچاوێكی زۆر سوك سەیردەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە سەرەڕای ئەوەی بودجەیەكی زەبەلاحی ئەم میللەتە لەم جۆرە میادیا مۆر و زەرد و شینانە خەرجدەكرێت، بەڵام لەوەش ترسناكرت ئەوەیە كە كاری ئەو میدیایانە شێواندیت ڕاستیەكان و پەرتەوازكردنی ناوماڵی كوردی و دروستكردنی ڕقینەیە لەنێوان تاكەكانی كورد بۆ لەبیر بردنەوەی مووچە و بژێوی ژیانی هاوولاتیان كە دیسان هەر ئەوانن هۆكاری ئەو دۆخەش.
ئەو شارەزایەی بواری ڕاگەیاندن ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانە كە سنورێك بۆ كاری ئەم جۆرە میدیایانە دابنێن كە بەناوی میدیای سەربەخۆ ڕۆژانە ژەهر بلاو دەكەنەوە بەناو كۆمەڵگادا، بەڵام جارێكی دیكە هەر ئەو بنەماڵەیە كارێكیان كردووە كە نەسەندیكای ڕۆژنامەنوسان و نەهیچ سەندیكایەكی دیكە نەتوانن بەكاری ڕاستەقینەی خۆیان هەستن و ئەگەر بە پێچەوانەی بەرژەوەندی ئەو بنەماڵە و خێزانە كاربكەن، ئەوا ڕووبەڕووی دوورخستنەوە و سزادان دەكرێنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









