هۆشیار زێباری “هێرشەکان هیچ جیاوازیەک لە نێوان یەکێتی و پارتی هەر حزبێکی تر ناکات”

هۆشیار زێباری
SNN
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی دەڵێت، کاتی ئەم هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم کاریگەری گەورەی هەبوو زیانی زۆری پێگەیاندین، هێرشەکانی سەرکۆرمۆر دەریخست کە هەموو هەرێم لەژێر مەترسیدایە، هێرشەکان هیچ جیاوازی لە نێوان یەکێتی و پارتی یاخود هەر حزبێکی تر ناکات.
زێباری روونیدەکاتەوە، ناوچەی هێرشە درۆنییەکان، ئەو شوێنانەن کە دەکەونە دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە، بۆیە بە هیچ جۆرێک لەو بروایەدانین گروپە چەکدارەکانی نزیک لە یەکێتی ئەو کارەیان ئەنجام دابێت، ئێمە و یەکێتیش درۆنمان هەیە، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەی کە باس لەوە دەکرێت هێرشەکان لایەنێکی هەرێم ئەبجامی دابێت بۆ راکێشانی سەرجە و راست نین.
وتیشی” دوا دەنگۆ ئەوەیە کە باس لەوە دەکرێت، کە کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن درۆنی تورکییەوە بۆردومان کرابێت، ئێمە دەزانین کێ ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە و زانیاریمان لایە کە ئەوەی هێرشەکەی کردووە و یەکەمجاری نییە و پێشتریش هێرشی هاوشێوەی ئەنجامدراوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ بەغدا ناوبراو وتی “لەگەڵ بەغدا پەیوەنییەکی تۆکمەمان هەیە و زانیاری و ناوی لایەنی هێرشکراومان لا روونە.”
دەشڵێت، بە هیچ جۆرێک بەرامبەر ئەم هێرشانە بیدەنگ نابین، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەڵەتیش هەمان رای هەیە، شوێنی هێرشەکان لامان روونە، لەلایەن گروپەکانی حەشدەوە ئاراستە کراوە، تەنیا یەک گروپیش نین بەڵکو ژمارەیەک گروپی حەشدی شەعبین،
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









