
بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
دەستەی کەشناسیی عێراق “مزگێنی” بارانبارین دەدات و ڕایدەگەیێنێت، لە سبەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە ناوچەکە دەکات و هەست بە سەرما دەکرێت.
گۆڕانکاری کەشوهەوا
دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت:ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت
ئەگەری نمەباران لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوور هەیە.
پلەکانی گەرما نزمبوونەوە تۆمار دەکەن.
پلەی گەرمای سبەی
بۆ ڕۆژی یەکشەممە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبن:
سلێمانی: 19 پلە.
دهۆک و نەینەوا: 21 پلە.
هەولێر، کەرکووک و ئەنبار: 22 پلە.
بەغداد و دیالە: 24 پلە.
باشووری عێراق (بەسڕە و دەوروبەری): 27 پلە.
کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو
کەشناسیی عێراق نەخشەی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە بەم شێوەیە کێشاوە:
دووشەممە:
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
ئەگەری بارانێکی کەم لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژهەڵات هەیە.
پلەی گەرما لە باکوور و باشوور جێگیرە، بەڵام لە ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبێتەوە.
سێشەممە:
ئەگەری بارانبارین دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی باشوور.
پلەکانی گەرما لە تەواوی پارێزگاکان نزم دەبێتەوە.
چوارشەممە:
ئاسمان لە تەواوی پارێزگاکان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی سێشەممە دەبن و بە نزمی دەمێننەوە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









