ترەمپ هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی ڕاگه‌یاند كه بایدن به ئه‌لیكترۆنی واژۆی كردون

SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی پێش خۆیدا به ئه‌لیكترۆنی واژۆكراون هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، دۆناڵد ترەمپ باسی له‌وه‌كردوه، سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە بە قەڵەمێکی ئه‌لیكترۆنی واژۆکراون لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆو بایدن، “هەڵوەشێنراونەوە”، ئەوەش هەنگاوێکە کە یاساییبونی ناڕونە و لە کاتێکدایە کە ئه‌و ملیاردێره‌ی كۆمارییه‌كان ڕه‌خنه‌ی له‌و یاسایانه هه‌یه كه بایدن واژۆی كردون.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیای Truth Social نوسیویەتی:”هەموو بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن جۆو بایدنی خه‌واڵووه‌وه به به‌كارهێنانی قەڵەمێکی میکانیکی واژۆ كراوه، هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و ئیتر پوچه‌ڵن و كاریگه‌ریان نییه”.
تره‌مپ هه‌روه‌ها روونیكردوه‌ته‌وه:”هەموو فەرمانە جێبەجێکارەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، هەروەها هەر شتێکی دیکە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن جۆو بایدنی گەندەڵەوە واژۆ نەکراوە، چونکە ئەو کەسانەی کە نوسینگه‌كه‌یان بەڕێوەبردوە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کارەیان کردوە”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









