
SNN-
پارەی مووچەی مانگی 9 خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.
وردەکارییەکە
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانەوە، تەمویلی مووچە گەیشتووە و وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:
بڕی پارە: تەمویلى مووچەى مانگى ئەیلوول (مانگی 9) خرایەسەر هەژمارى دارایی هەرێمى کوردستان.
قەبارەی تەمویل: بڕەکەی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینارە.
خشتەی دابەشکردن؛ کەی وەریدەگرن؟
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان پلانی دابەشکردنەکەی ئاشکرا کردووە:
شێواز: هاوشێوەى مانگى ئاب، لە ماوەى سێ ڕۆژدا مووچە دابەش دەکرێت.
کات: خشتەکە ئامادەکراوە و لەم هەفتەیەدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
هۆکاری ناردنی پارەکە
بەغداد تەمویلەکەی خەرج کرد دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ کرد:
بڕی 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى بە کاش خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵى.
هەناردەکردنەوەى نەوت بەردەوامە.
هەواڵێکیش بۆ مووچەی مانگی 11
هاوتەریب لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 9، ئامادەکاری بۆ مانگی 11 دەکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی بە (کەناڵ8)ـی ڕاگەیاند:
شەوى چوارشەممەى ڕابردوو سیستمى پەیڕۆڵى مووچە کارا کراوەتەوە.
بڕیارە تا ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى تشرینى دووەم (مانگی 11) ئامادە بکرێت.
پاش وردبینیکردن لە وەزارەتى دارایی هەرێم، ڕەوانەى بەغداد دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








