
SNN-
پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غازی ماڵان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەشێوەی ئەزموونی دەستیپێکردەوە و تانکەرەکان دەستیان بە گواستنەوەی غاز بۆ شارەکان کردووەتەوە.
دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان بەشێوەی ئەزموونی
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە تانکەرەکانی گواستنەوەی غازی ماڵان بانگکراونەتە ناو کێڵگەی کۆرمۆر و پڕۆسەکە بەشێوەی ئەزموونی دەستیپێکردووەتەوە. سەرەتا ژمارەیەک تانکەر پڕکراون و ڕەوانەی وێستگەی بانی مەقان کراون بۆ ئەوەی دواتر بەسەر شارەکاندا دابەش بکرێن.
“بە 55 خولەک تانکەرەکان پڕ دەکرێن”
شۆفێرێکی تانکەری گواستنەوەی غاز کە لەناو کێڵگەکە بووە ئاشکرای کرد، پڕکردنەوەی تانکەرەکەی تەنیا 55 خولەکی خایاندووە. بەگوتەی شۆفێرەکە “سەرەتا هەشت تانکەر بانگکراون، چواریان بەسەرکەوتوویی پڕکراون و چواری دیکەش لە پڕۆسەکەدان، دواتر بە شۆفێری دیکەش گوتراوە بچن غاز بار بکەن”.
کاریگەریی هێرشەکە و دڵنیایی وەزیر
دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی شەوی 26 لەسەر 27ـی تشرینی دووەم، ماوەی دوو ڕۆژ بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە وەستا. هەرچەندە هێشتا وادەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دیار نییە، بەڵام وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکاڵەت دڵنیایی داوە کە “غازی ماڵان کێشەی بۆ دروست نابێت و گران نابێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









