چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بڕیار دەدات

SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و بڕیار لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بدەن.
سەڵاح بوشی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان، پەیامێکی روونی بۆ لایەنەکان ناردووە کە توانای پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیری هەیە.
لای خۆیەوە عەلی دیفاعی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیش وتوویەتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چوارچێوەی هەماهەنگی بە روونی هەنگاوەکانی داهاتوو بە ئاراستەی تەواوکردنی شایستەكانی پێکهێنانی حکومەت دیاریدەکات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، گفتوگۆ لەسەر کاری ئەو دوو لیژنەیە بکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان و دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکهێندرابوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









