دۆخی لاجان ئاڵۆزە.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 کەس دەرچووە و هێزەکان ناکشێنەوە

SNN-
هێزێکی ئەمنیی زۆر گەمارۆی گوندی لاجانی داوە و ڕەتیدەکەنەوە تاوەکو دەستگیرکردنی سەرجەم داواکراوەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن، هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەش شکستیان هێناوە.
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 کەس
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای دەستگیرکردنی پێنج گەنج لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 کەسی دیکەی گوندەکە دەرچووە. ئەم کەسانە لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ناسێنراون و تۆمەتی بەشداریکردنیان لە گردبوونەوەکەی بەردەم پاڵاوگەی لاناز ئاراستە کراوە.
کۆبوونەوەی پارێزگا بێئەنجام بوو
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، دوێنێ یەکشەممە لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک لەنێوان نوێنەران و ڕیشسپییانی لاجان لەگەڵ ئاسایش بەڕێوەچوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام کۆبوونەوەکە “بێئەنجام بووە”، چونکە بەرپرسانی ئاسایش سووربوون لەسەر وەرگرتنی چەک لە دانیشتووان و دەستگیرکردنی داواکراوەکان.
مەرجی کشانەوەی هێزەکان
سەرەڕای ئەوەی 50 بۆ 60 کەس لە دانیشتووانی گوندەکە چەکەکانیان ڕادەست کردووە بۆ ئەوەی دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە چواردەوری گوندەکە جێگیرن و ڕەتیدەکەنەوە بکشێنەوە تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، دەستگیر نەکرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









