پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: وەزارەتی كارەبا دەستەڵاتی نییە بەسەر بڕیارەكانی پرۆژەی ڕووناكیدا

کارەبا
عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگتوو ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی كارەبا پلانی نە بووە بۆ ئەم دۆخەی هاتە ئاراوە وەزیری كارەباش لێدوانی ناڕاست دەدات، جەختیشدەكاتەوە كە وەزارەتی كارەبا دەستەڵاتی نییە بەسەر بڕیارەكانی پرۆژەی ڕووناكی بۆیە ناتوانن مۆلیدەكان كار پێبكەن لە دۆخێکدا گەر کارەبای نیشتیمانی کێشەی بۆ دروستبێت.
كاوەعەلی، ئەندامی پەرلەمانی كورستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند:
كەمتەرخەمی تەواو دەبینرێت لە وەزارەتی كارەبا بەرامبەر هاوڵاتیان و جێبەجێی كردنی ئەركی سەرشانیان بەكاری خۆیان هەڵنەستاون و واهەستناكرێت خۆیان بە بەرپرسیار بزانن، چونكە وەزارەتی كارەبا هیچ ئامادەكاری نەكردووە بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانەی كە هێرش دەكرێتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر بەلام وەزیری كارەبا لێدوەانی ناڕاست دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا دەسەڵاتی نییە لە بڕیارەكانی پڕۆژەی ڕوناكی ، چونكە بە پێی وتەی وەزیری كارەبا گرێبەستی موەلیدە ئەهلیەكان تا شەش مانگ بەركارە ، بەڵام تیمی پڕۆژەی ڕوناكی گرێبەستەكانیانی هەڵوەشاندوەتەوە ، بەبێ بوونی هیچ جێگرەوەیەك، هاوكات وەزیری كارەبا بریاری ئەوەی داوە كە موەلیدەكان كار بكەن و هاوڵاتیان مانگانە هیچ تێچووی لەسەریان نییە و بەڵكو بە هۆی گرانكردنی نرخی كارەبا لە لایەن پڕۆژەی ڕوناكی لەسەر پڕۆژەی ڕوناكی دەبێت، بەڵام پڕۆژەی ڕوناكی یەك لایەنە و بێ ئاگاداری وەزارەتی كارەبا گرێبەستەكانیانی هەڵوەشاندوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، لەم چەند ڕۆژەدا زەرەر و زیانێكی گەورە بەر هاوڵاتیان كەوتووە بە هۆی كەمی كارەباوە نە كارەبای نیشتمانی بە پێی پێویستە نە موەلیدە هەیە و كەسیش بیر لە قەرەبوو خەمی هاوڵاتیانی نییە، لەگەڵ ئەوەی نرخی كارەبا گرانە لەسەر هاوڵاتیان بەڵام ئەوە لەبەرچاو نەگیراوە كە لە زستاندا خواست زۆر زیاترە لەبەرهەم و ئەگەر بەجددی لەخەمیدا نەبن هێرشی تیرۆریستیش نەبێت كارەبای هاوڵاتیان لە زستاندا زۆر كەمدەبێتەوە و كەسیش لەخەمیدا نابێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









