بەهۆی خاوی لە پێدانی مووچە، هەژماری من قەرەباڵخییەکی زۆری دروستکردووە

0
180

SNN

هیچ میدیایەک لە هەولێر و دهۆک بۆی نییە، باس لە کێشەکانی پێدانی مووچە لە “هەژماری من” بکات، بەڵکو ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێتە بەردەوام پشتیوانی بن و پرۆژەکە بە سەرکەوتووی پیشانی هاووڵاتیان بدەن.

ماوەی چەند مانگێکە لە سلێمانی و دەورووبەری. لەکاتی وەرگرتنی مووچە دەبێت فەرمانبەران، چەند کاتژمێرێک چاوەڕوان بکەن و سەرەیەکی دورودرێژ ببڕن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، کە پێشتر راستەوخۆ لەنێو فەرمانگەکەی خۆیان وەریان دەگرت.

لە بەدواداچوونێکی وردی SNNدا کێشەکانی فەرمانبەران لەکاتی راکێشانی مووچەکانیان لە هەژماری من رووندەکەینەوە.
⭕ یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی فەرمانبەران لەکاتی راکێشانی مووچەکانیان لە “هەژماری من”، خاوەی پرۆسەی راکێشانی مووچەیە، کە هەر فەرمانبەرێک نزیکەی 10 بۆ 15 خولەکی پێدەچێت بۆ راکێشانی تەواوی مووچەکەی، چونکە بە جارێک تەواوی مووچەکەت پێنادات.
⭕ وەستان و نەمانی پارە لە نێو ئامێرەکانی “هەژماری من”، کە ئەمە ئەو کێشەیەیە کە زۆرترین فەرمانبەر پێوەی دەناڵێنن، هەندێکجار ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە “هەژماری من” بۆ ماوەی چەندرۆژێک لەکار دەکەن و چاک ناکرێنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەوەی فەرمانبەران دەڵێن، بەشێکی زۆری پارەکانی هەژماری من یان دڕاوە یاخود هێندە کۆنە ئاڵوگۆڕی پێوە ناکرێت.
⭕کێشەی نەختینە، ئامێرەکانی هەژماری من بەجۆرێک سیستم کراوە، کە تەنیا دراوی 25,000 و 50,000 دیناری تێدایە، واتا کەسێک گەر مووچەکەی 500 و دە هەزار دینار بێت، تەنیا 500 دەداتێ و دەبێت چاوەڕێ بکات، 10 هەزارە ماوەکەی تا دەگاتە 25 یاخود 30 هەزار دینار بۆ ئەوەی رایبکێشێت، واتا هیچ مانگێک لە هەژماری من بە تەواوی مووچەی خۆت وەرناگریت.
⭕ لە کاتی راکیشانی پارە لە “هەژماری من”، ئامێرەکە وا سیستم کراوە تەنیا دەتوانیت، (100, 150 , 200) هەزار دینار رابکێشیت، واتا گەر مووچەکەت 500 هەزار دینار بێت، دەبێت زیاد لە جارێک کارتەکەت داغڵ بەکیەتەوە و وردە وردە پارەکەت رابکێشیت، ئەمە گەر لە دۆخێکدا ئامێرەکە لە نیوەی پرۆسەکەدا نەوەستێت و کارتەکەت بداتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this