لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوای چۆڵکردنی لاجان دەکرێت؛ سەگی پۆلیسی بۆ پشکنین دەهێنرێت

SNN-
دۆخی ئەمنیی گوندی لاجان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت و هێزە ئەمنییەکان جگە لە بەکارهێنانی سەگی پۆلیسی بۆ پشکنین، لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە پەیام ئاراستەی دانیشتووان دەکەن.
“گوندەکە چۆڵ بکەن”
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گوندی لاجانیان توندتر کردووە و لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە دانیشتووان دەکەن گوندەکە چۆڵ بکەن. لە ڕۆژی شەممەوە دۆخێکی سەربازی بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە و هێزێکی زۆر چواردەوری گوندەکەیان داوە.
بە سەگی پۆلیسی ماڵەکان دەپشکنن
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، هێزە ئەمنییەکان بۆ پشکنینی ماڵەکان و دۆزینەوەی داواکراوان پەنایان بۆ بەکارهێنانی سەگی پۆلیسی بردووە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای ژن و منداڵانی گوندەکە دروستکردووە.
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 کەس
هەڵمەتە سەربازییەکە بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە تۆمەتبار کراون بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی بەردەم پاڵاوگەی لاناز. تاوەکو ئێستا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 30 کەس لە دانیشتووانی گوندەکە دەرچووە.
پاشخانی ڕووداوەکە
ئەم گەمارۆدانە دوای ئەوە دێت کە لە ئاڵۆزییەکانی بەردەم پاڵاوگەی لاناز، بەهۆی تەقەکردنەوە هاووڵاتییەک کوژرا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوو
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









