ڕاگەیێنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە

0
190

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆبووەوە و تێیدا شاڵاو عەلی عەسکەری بە ویستی خۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند.

تەوەرە سەرەکییەکان
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و ستراتیژی یەکێتی بۆ پێکهێنانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا. جەخت کرایەوە کە ئامانجی یەکێتی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە بەبێ جیاوازی.

“ڕۆڵی یەکێتی لە عێراق”
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان کردەوە، یەکێتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کار دەکات بۆ بونیادنانی عێراقێکی بەهێز و جێبەجێکردنی پرۆژەی سیاسی و ئابووریی نوێ کە لە ئاست چاوەڕوانیی گەلدا بێت.

“دەستلەکارکێشانەوەی شاڵاو عەلی عەسکەری”
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، شاڵاو عەلی عەسکەری، دوای 49 ساڵ خەبات، بە ویستی خۆی داوای کرد دەستبەرداری پۆستی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ببێت و ڕایگەیاند: “لە دەرەوەی بەرپرسیارێتیی حزبیش پارێزەری سەرسەختی یەکێتی دەبم”.

“ستایشی بافڵ جەلال تاڵەبانی”
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، بڕیارەکەی شاڵاو عەلی عەسکەری بەرز نرخاند و گوتی: “دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئارەزووی خۆیان دەستبەرداری پۆست دەبن؛ ئەم هەڵوێستە نموونەی سەرکردەیەکی سەربەرز و بوێرە.”

تەواوی ڕاگەیێنراوەکە

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، رێككەوتی 1/12/2025 ، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە، بریتی بوون، لە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ.
جەخت لەوەكرایەوە، مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاوڵاتییان و سەرجەم چین و توێژەكانە بەبێ جیاوازیی.
کۆبوونەوە جەختی کردەوە، کە یەکێتی دەوری خۆی دەگێڕێ و هێزی کۆمەڵانیی خەڵکی کوردستان دەبێت، لەگەڵ هاوپەیمان و لایەنە سیاسیەکانی عێراق، بۆ بەدیهێنانی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ، کە بگات بە ئاستی چاوەڕوانی گەلەکەی و بە پرۆژەیەکی سیاسی و ئابووریی نوێ خزمەت، بە کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بە هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانییەوە بکات بەبێ جیاوازی.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، هەڤاڵی تێكۆشەر و خۆشەویست، دوای 49 ساڵ خەبات و قوربانیدان، هەروەها ئامادەبوونی لەهەموو قۆناغەكانی شاخ و شار، هەڤاڵی تێكۆشەر ( شاڵاو شەهید عەلی عەسكەری)، بەویستی خۆی داوای لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی كرد، دەستبەرداری پۆستی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت. لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە دەرەوەی ئۆرگان و بەرپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سەرسەختی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت و لەهەر وێستگەیەكی خەباتیشدا لەپێناو یەكێتی ئامادەیی دەبێت.
لەبەرامبەردا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، ستایشی خەبات و قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی و خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد. هەروەك رۆڵی هەڤاڵ شاڵاوی بەرز نرخاند، لەو دەستپێشخەرییەی بۆ دەستبەرداربوون لەپۆستەكەی كردوویەتی و ووتی، “دەگمەنن ئەو سەرکردانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئارەزووی خۆی دەستبەرداری پۆست دەبن، ئەوەی باوە بەرپرسانی ناوچەکە هێندە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە، کە خەڵک کارە باشەکانیان لەیاد دەکەن، بۆیە ئەوەی هەڤاڵ شاڵاو ئەمرۆ کردی نموونەی سەرکردەیەکی سەربەرز و بوێر و نیشتیمان پەروەرە”.
هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، رۆڵی هەڤاڵ شاڵاویان بەرز نرخاند، لەبەرامبەر خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی رابردووی لەنێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1/12/2025

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this