نزیکەی دوو مانگە ئەنجوومەنی وەزیران کۆنەبووەتەوە؛ ئەمڕۆش کۆبوونەوە نەکرا

SNN
ماوەی 7 هەفتەیە و ئەمڕۆ دەچێتە هەفتەی هەشتەمەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام نەداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی پەیڕەو دەبێت هەفتانە کۆبوونەوە بکرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆش هەڵوەشایەوە
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت، بەڵام سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند “ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکرێت” و هیچ هۆکارێکیشی بۆ ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە نەخستەڕوو.
دوایین کۆبوونەوە و بڕیارەکان
دوایین جار کە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2025 بوو، واتە نزیکەی 50 ڕۆژە هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سێ بڕیاری سەرەکی دەرکران:
١- ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بۆ مووچە.
٢- ڕاگرتنی سولفەی پڕۆژەکان.
٣- ڕاگرتنی دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا تاوەکو کۆتایی ساڵ.
کاتی دواخستنی کۆبوونەوەکان
لە دوای 15ی تشرینی یەکەمەوە، زنجیرەیەک دواخستن ڕوویانداوە:
22 و 29ی تشرینی یەکەم: سکرتێری ئەنجوومەن وەزیرەکانی ئاگادار کردەوە کە کۆبوونەوە ناکرێت.
5ی تشرینی دووەم: بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە نەکرا (لەکاتێکدا هی بەغدا کرا).
12ی تشرینی دووەم: بەهۆی ئەوەی ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن بوو نەکرا.
19ی تشرینی دووەم: بەهۆی کۆڕبەندی (مێپس) لە دهۆک نەکرا.
26ی تشرینی دووەم: بەبێ هۆکار نەکرا.
ئاماری کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا:
پێویست بوو ئەنجوومەنی وەزیران 43 کۆبوونەوەی بکردایە.
تەنیا 23 کۆبوونەوەی کردووە (22 ئاسایی و 1 نائاسایی).
بەو پێیەش نزیکەی نیوەی کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ ئەنجام نەدراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









