قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای “هاوسەنگی و هاوبەشی”

SNN
جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و پەیامی خۆیان لەبارەی شێوازی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو، هێرشەکانی سەر کۆرمۆر و چاکسازیی پێشمەرگە گەیاندە ئەمریکییەکان.
کردنەوەی کونسوڵخانە و کرانەوەی دەرگای هەرێم
ڕۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە مایکڵ ڕیگاس کرد و پیرۆزبایی کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکای لێکرد.
تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەرگای هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان کراوەیە بەڕووی ئەمریکادا بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئەمنی، ئابووری، بازرگانی و کولتووریدا.
پێویستیی زیاتری هەماهەنگی دژی هێرشەکان
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هەردوولا هاوڕا بوون کە ئەمە “هێرشی تیرۆریستییە” بۆ سەر ژێرخانی وزە.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەرێم و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە.
مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ
لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی بۆ شاندە ئەمریکییەکەی ڕوونکردەوە و گوتی: “ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای (هاوسەنگی و هاوبەشیی ڕاستەقینە) کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و ناوچەکان بکات.”
دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە هێزی پێشمەرگە
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، پڕۆسەکە قۆناغی باشی بڕیوە.
تاڵەبانی سوپاسی ئەمریکای کرد و جەختی کردەوە کە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دەبنە خاوەنی هێزێکی ڕاهێنراوی نیشتمانی و “دوور لە هەر چەشنە دەستێوەردان و ئینتمایەکی حیزبی.”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









