SNNوادەی دابەشكردنی پارەی لیوا هاوبەشەكان ئاشكرا دەكات بڕەكەی زیادیكرد

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
وا بریارە كە ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئەم مانگە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی لیواهاوبەشەكان، هاوكات بەراورد بە مانگی ڕابردوو بڕی هاوكارییەكە لە 76 هەزار دینارەوە بۆ 95 هەزار دینار زیادیكردووە.
کەی دابەشدەکرێت؟
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN-دراوەن ئەوەخراوەتەروو، وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو 11/12/2025 دەستبكریت بەدابەشكردنی پارەی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان.
بڕی پارەکە زیادیکردووە
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی هاوكارییەكە بۆ ئەم مانگە برتییە لە 95 هەزار دینار، بەرارود بە مانگی 10 بڕی هاوكارییەكە زیادیكردووە, چونکە مانگی داهاتوو تەنها 76 هەزار دینار وەك هاوكاری بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیواهاوبەشەكان دابەشكرا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









