
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
SNN-
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی خەرجییەکانی بۆ ئەمساڵ دەرکرد، بەڵام جەخت دەکاتەوە پڕۆژەکان بەردەوام دەبن و پارەی بڕیارلێدراو نافەوتێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بڕیاری ڕاگرتنی خەرجییەکانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە ئەمەش ڕێکارێکی ساڵانەیە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی دارایی.
کام سێکتەرانە ناگرێتەوە؟: بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ڕاگرتنی خەرجییەکان گشتگیر نییە و پڕۆژەکانی “وەبەرهێنان” و “پەرەپێدانی پارێزگاکان” ناگرێتەوە و خەرجییەکانیان بەردەوام دەبێت.
چارەنووسی ڕەزامەندییەکان: وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی داوە لەبارەی ئەو نووسراوانەی پێشتر ڕەزامەندیی خەرجکردنیان بۆ وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنەکەوە پارەکەیان پێنەدراوە؛ وەزارەتەکە دڵنیایی دەدات کە ئەو پارانە لە ساڵی داهاتوودا بۆ خاوەنەکانیان خەرج دەکرێت و مافیان نافەوتێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









