هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دواکەوتووە؛ ئەم هەفتەیە دابەش ناکرێت

هاوکاری مانگی 11ی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دوادەکەوێت
SNN
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوکاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دواکەوتووە و پێناچێت لەم هەفتەیەدا بگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە مانگی 11 دواکەوتووە.
کەی دەگات؟
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە گەیشتنی پارەکە بۆ ئەم هەفتەیە نەبێت و دابەشکردنی بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
هۆکارەکە چییە؟
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە هۆکاری دواکەوتنی گواستنەوەی شایستە داراییەکان نازانن و تەنیا لە چاوەڕوانیدان لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی پارەکە بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت.
بەراورد بە مانگی ڕابردوو
ئەم دواکەوتنە لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوو لە ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەم، 97%ـی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لەڕێگەی کارتی بانکییەوە هاوکاریی مانگی 10ـیان وەرگرتبوو.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









