وەزارەتى ئەوقاف: ئەمڕۆ کۆتا واده‌یە و مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو ده‌بێت

مەراسیمی حەج
SNN-
ئەمڕۆ دووشەممە، 8-ی کانوونى یەکەم، كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجییانە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنی دادەنرێت و چوار رۆژ پێش ئێستا 700 کەس مابوو کە مامەڵەکەیان نەکردبێت، بەڵام ەێژەکە بەردەوام دەگۆڕێت.
کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بە SNN-ی ڕاگەیاند، نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بێن مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
وادەکە درێژناکرێتەوە
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو له 27ـى مانگى ڕابردوو دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجییان بێت، به‌ڵام وەک هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تاوه‌كو چوارى ئەم مانگە واده‌كه درێژ كرایه‌وه و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم، تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 8ـى کانوونى یەکەم بۆ دووەمجار وادەکە درێژکرایەوە.
دوا مۆڵەت ئەمڕۆیە
بەگوێرەى فەرمانێکی وزاری، هەر کەسێک تاوەکو ئەمڕۆ سەردان نەکات، یەدەگ واتە جێگرەوەوە بەگوێرەی ڕیزبەندی و پۆلینەکان لە جێگەیان دادەنرێت و مافى حەجکردنى نابێت.
بۆ ئەمساڵ 1950 کەس وەک یەدەگ بۆ حەج ناویان تۆمارکراوە و پێنج هەزار و 120 کەسیش دەچنە حەج، نرخی تێچووی حەجی ئەمسآڵ 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە بە رێگەی ئاسمان و ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی حەج ئەنجام نادرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









