شەپۆلی بارانبارینەکە بەهێزتربووە و داوای راگرتنی دەوام دەکرێت

بارانبارین لە سلێمانی فۆتۆ.. تێبین ژین
SNN-
شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلەکە ماوەدرێژە و بارانبارینی باشی لەخۆگرتوە بۆ تەواوی ناوچەکان.
لەبارەی بڕی پێشبینیکراوی بارانبارین پشتیوان پێنجوێنی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لەماوەی 24 کاتژمێری شەپۆلەکە واتا لەمشەوی ڕابردوەوە تا ئەمشەو لە سنوری سلێمانی کە نزیکە بە چەقی شەپۆلەکە، 125 ملیم بۆ 200 ملیم باران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی بۆ ناوچەکانی دیکە، هەولێر 60 بۆ 80 ملیم، دهۆک 80 بۆ 90 ملیم، هەڵەبجە 90 بۆ 100 ملیم، کەرکوک 100 بۆ 125 ملیم، کەلار 140 بۆ 175 ملیم، پێنجوێن 90 بۆ 150 ملیم، دەبێت.
هاوکات بەشێک لە کەشناسان هۆشدراییان لە بەهێزی شەپۆلەکە داوە و داوایان کردوە لایەنی پەیوەندیدار پشووی فەرمی ڕابگەیەنێت لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
بەپێی پێشبینییەکان بەم شەپۆلەی بارانبارین کۆتایی بە بێبارانیی و کەمبارانیی دێت و لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات و بەشێکی زۆر لە کانیاو و ڕووبار و سەرچاوەئاوییەکان دەژیەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکی عێراق ئەمڕۆ پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە…
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









