
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا
SNN-
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا تێدەپەڕێت، راپۆرتێکی رۆژنامەی دی تسایتی ئەڵمانی وردەکاریی ژیانی ئێستای دەخاتەڕوو.
” ژیانی ئەسەد لە مۆسکۆ لەنێوان خۆشگوزەرانییەکی لە رادەبەدەر و دابڕانێکی تەواوەتیدایە”
رۆژنامەی دی تسایتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەدوای هەڵاتنی بۆ ڕووسیا بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی لەژێر پاراستنی راستەوخۆی کرملن دەژین، ئەم ساڵەی کە تێپەڕی بە جۆرێک لە دابڕان و نادیاری لە ژیانی ئەو سەرۆکە هەژماردەکرێت.
لەکوێ نیشتەجێبووە؟
لەدوای جێهشتنی سوریا، ئەسەد چووەتە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کە لە 20 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە دیزاینەکەی بە شێوەیەکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە و نهۆمەکانی خوارەوەی لە بازاڕێکی گەورە پێکهاتووە و لەلایەن دوو کەسەوە کە سەر بە کۆمپانیایەکی سکیورتی تایبەتی نزیک لە حکومەتی روسیان پاسەوانی دەکرێت.
“هەر لە زووەوە یەکەی نیشتەجێبوونیان لە مۆسکۆ کڕیوە”
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، خێزانی ئەسەد لە ساڵی 2013 ەوە دەستیان بە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە مۆسکۆ کردووە، بۆ ئەمەش تۆڕێک لە کۆمپانیا و کەسایەتی کاریان بۆیان کردووە.
“خێزانی ئەسەد کاتەکانیان چۆن بەسەر دەبەن”
کەسێکی نزیک لە بەشار ئەسەد بە رۆژنامەی دی تسایتی ئەڵمانی راگەیاندووە، “لە ئێستادا ئەسەد رۆژانە کاتەکانی بە یارییە ڤیدیۆییەکان، سەردانی بنکە بازرگانییەکانی ڕووسیا بەسەردەبات، هەروەها سەبارەت بە ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی ئەسەد، ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەد لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە، لە چارەسەرییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەردەوامە، ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەدا دەژی زۆرینەی کاتەکانی بە نێرگەلەکێشان بەسەردەبات.
پێشتریش حافزی کوڕی بەشار ئەسەد لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە مۆسکۆ دەرکەوتبوو کە باسی دوا ساتەکانی کەوتنی دەسەڵاتەکەی باوکی دەکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 8-11-2025 یەکەمین ساڵیادی ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەدە لە سووریا، حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، هەوڵی نەهێشتنی لێکەوتە و کاریگەرییەکانی 13 ساڵەی شەڕی ناوخۆ و ڕێگری لە دابەشبوونی سووریا دەدات بەڵام، ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و گۆڕانی دەسەڵاتی دیمەشق بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە هەژموونی سیاسی دەرەکی لە سووریای نوێ کرد، لەوانە کۆتایی بە هەژموونی ئێران هێنا و دەسەڵاتی فراوانی سەربازی و سیاسیی ڕووسیاشی تا ئاستی نەمان کەمکردەوە، بە پێچەوانەشەوە هەژموونی تورکیا، ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو دەستیپێکرد.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









