بەهاى تمەنى ئێرانى دابەزی؛ 100 دۆلار لە 13 ملیۆن نزیکبووەوە

تمەن و دۆلار
SNN
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار و دینار دابەزینێکی مێژوویی دیکەى تۆمار کرد و تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە.
بەهای دۆلار و دینار بەرامبەر تمەن
بەگوێرەی زانیارییەکانی دانا مەولود، مامەڵەکارى دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، نرخی تمەن تووشی شۆکێکی دیکە بووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:
100 دۆلار (حەواڵە): 12 ملیۆن و 680 هەزار تمەن.
100 دۆلار (کاش): 12 ملیۆن و 400 هەزار تمەن.
100 هەزار تمەن: هەزار و 100 دیناری عێراقی.
لەدەستدانی 40%ـی بەهاکەی
بەراوردکارییەکان دەریدەخەن کە تمەن تەنیا لە ساڵی 2025ـدا نزیکەى 40%ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهای 100 دۆلار حەوت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێستا کە لە هەفتەى دووەمى کانوونی یەکەمداین، بڕی پێنج ملیۆن و 180 هەزار تمەن چووەتە سەر نرخەکەی.
هۆکاری داڕمانی ئابووریی ئێران
شارەزایانی ئابووری هۆکاری سەرەکیی ئەم داڕمانە خێرایە بۆ کاراکردنی سزاکانی ناسراو بە “سناپ باک” دەگەڕێننەوە.
ڕۆژی 28ـی ئەیلول، وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا سزاکانی پێش ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنى ئاسایشیان بۆسەر ئێران گەڕاندەوە، ئەمەش گورزێکی کوشندەی لە بەهای دراوی ئەو وڵاتە وەشاند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








